Gasha
For Education

(گەشتی خوێندکارانی گەشە بۆ ئەشکەوتی (جاسەنە

Tue, 25/Feb/2020
(گەشتی خوێندکارانی گەشە بۆ ئەشکەوتی (جاسەنە

رۆژی شەممە خوێندکارانی ئامادەیی گەشەی ناحکومی لە سلێمانی سەردانی ئەشکەوتی جاسەنەیان کرد.

ئەشکەوتی جاسەنە بە دووری (50) کم دەکەوێتە رۆژاوای شاری سلێمانییەوە، دەکەوێتە ناوچەی سورداش، لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، بە بناری چیایەکی گەورەوەیە.

پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی (1923)، شێخ مەحمودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم رۆژنامەی تێدا بڵاو کردەوە بەناوی بانگی حەق لە (2)ی ئازاری (1923).


You Might Also Like

Speaking for Rudaw radio

Thu, 14/Apr/2016

TV program appearances

Tue, 26/Jun/2018

Header Search Section

×