دهربارهی ئێمه
_1526047901.jpg)
دەربارەی کۆمەڵگەی گەشە
كۆمەڵگەی گەشە تایبەتمەندە بە بواری پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی برەودان بە پرۆسەی پەروەردە شان بەشانی دام و دەزگاكانی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق بە كوالێتیەكی بەرز بەپێی پێوەرە ستاندەردەكانی بواری پەروەردە و فێركردن لە جیهاندا، ئەمەش لەڕێگەی دابینكردنی نوێترین پێداویستییەكانی خوێندن لە بواری ئەكادیمی و تەكنیكی بەشدابوونی كەسانی شارەزا لە بواری لێكۆڵینەوە، كارگێری، پلان، داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆگرام و نوێگەری پەروەردەیی. کۆمەڵگەی گەشە بەشێکی ناوازەی هەیە بەناوی (Quality Assurance) واتە دڵنیایی جۆری کە تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ گشت ستاف دەکات و خولی شیاندنی بەردەوامیان بۆ دەکاتەوە تا هەمیشە لە پێشکەوتن دابن.
کۆمەڵگەی گەشە یەکەم پرۆژەی پەروەردەیی لە ساڵی 2014 دامەزراند بەناوی (پەیمانگەی گەشە) و ئێستا کۆمەڵگەی گەشە فراوانتر بووە و پێکهاتووە لە (باخچەی منداڵانی گەشە، قوتابخانەی بنەڕەتی گەشەی نموونەیی، ئامادەیی گەشەی نموونەیی، پەیمانگەی تەکنیکی گەشە) لە ئایندەیەکی هەرە نزیکدا زانکۆی گەشە بەڕێوەیە و بە ئاستبەرزترین پێوەری زانکۆیی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە قوتابیان دەکات.
ئامادەكردنی هێزی كاری ناوەخۆیی بۆ بازاڕ بە شێوەیەكی كارامە و پیشەیی كە وڵات لە ئێستادا پێویستی پێیەتی لە هەموو بوارەكانی ژیان
ئامادەكردنی نەوەیەكی نوێ كە رۆڵی سەرەكی هەبێت لە بوژانەوەی ئابووری وڵات بە بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكانی قوتابی لەڕێگەی پرۆگرامەکانی خوێندنیان و بەشداری پێكردنیان لە کۆڕبەندە ناوەخۆیی و جیهانییەکان.